پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەکی سەربەخۆیی لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەسەر داهاتی خۆی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی سەربەخۆیی لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكات.

پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستکردنی چەند شەقامێک لە (كەرتی 3000)ی گەڕەکی سەربەخۆیی و درێژیی شەقامەكان 3 كیلۆمەترە و گوژمەی پرۆژەكەش لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابینكراوە.

جگە لەو پڕۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە پلانیشدایە لە داهاتوودا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە شارەكەدا بكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.