ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
خەڵاتی (وینگس ئۆف هێڵپ) بە موسا ئەحمـەد سەرۆكی دەزگای خێـرخوازیی بارزانی بەخشرا.
خەڵاتی وینگس ئۆف هێڵپ چییە؟ خەڵاتێكی جیهانی تایبەتە، بەو كەسانە دەبەخشرێت كە كاری مرۆیی دەكەن و خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكەن
ئەیوب بابەكر بەرێوەبەری راگەیاندنی دەزگاكە بە (هەولێر)ی گوت:
خەڵاتەكە لەلایەن رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپی ئەڵمانییەوە دەبەخشرێت و خەڵاتە جیا لە موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە سەرتاسەری جیهان تەنیا بە 5 كەسی دیكە بەخشراوە
خەڵاتەكە دوو باڵندەن، كە بە واتای باڵەكانی باڵندەی ئاشتی یا كۆتری ئاشتی دێت
جیگای باسە : ماوەی 11 ساڵە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی وینگس ئۆف هێڵپ بە یەكەوە كاری مرۆیی ئەنجام دەدەن و خزمەتی مرۆڤایەتی دەكەن