سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.

کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە