وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و مامۆستایانی ئەو دوو قوتابییە برایە كرد كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە شارۆچكەی كەلار گیانیان لەدەست دا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەنێوان گوندی هاجیلەر و شارەدێی مەیدان رووداوێكی هاتوچۆ رووی دا، دوو برای قوتابی بە ماتۆڕسكیلەكەیان كەوتنە ژێر بارهەڵگرێكەوە و بەهۆیەوە هەردوو براكە گیانیان لەدەست دا.
لەبارەی رووداوەكە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند “زۆر نیگەران بووم بە گیانلەدەستدانی هەر دوو قوتابی (محەمەد سەڵاح حەمید و بەرهەم سەڵاح حەمید) لە قوتابخانەی حاجیلەر بنەرەتی”.
راشیگەیاند “هەردوو قوتابییەكە لە ڕێگای نێوان شارەدێی مەیدان بۆ گوندی حاجیلەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا”.
هەروەها رایگەیاند “هەردوو قوتابییەکە برای یەکبوون و بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەكە هەردووكیان گیانیان لەدەست دا”.
وەزیری پەروەردە لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش دا كە “خۆم بە هاوبەشی خەمی بنەماڵەکەییان و مامۆستاکانیان دەزانم، رۆحی کۆچکردووان شاد بێت