ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/5/2025 به ئاماده‌بوونی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، پازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی هه‌ولێر بۆ ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی و وزه له شاری هه‌ولێر کرایەوە.
ئه‌و پێشانگه‌یه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه بۆ بره‌ودانی زیاتر به سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خستنه‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕووێكه‌وه به‌مه‌به‌ستی هاندانی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی بۆ به‌شداریكردن له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
له‌و پێشانگه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی ناوخۆیی و بیانی به‌شدارن و تێیدا بوار و ئه‌زموونی كاركردن و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به خۆیان و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.

