ئەو دار چنارەی شەقڵاوە نزیکەی هەزار ساڵە و تا ئێستا بە سەوزی ماوەتەوە. هێمای سروشتپارێزی کوردە و شاهیدی مێژووی ناوچەکەیە.
دارێک کە سەرۆک بارزانی و چەندین سەرکردەی دیکەی عێراق سەردانیان کردووە.
بەپێی لێدوانی ئازاد بەگی کوڕی میران عوسمان بەگ، لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو تیمێکی بیانی پشکنینیان ئەنجامداوە و تەمەنی دارەکەیان بە ٩٥٠ ساڵ خەمڵاندووە.
ڕۆژانە خەڵکی کوردستان و گەشتیارانی عێراق و بیانی سەردانی ئەم دارە دەکەن و وێنەی لەگەڵ دەگرن. بۆتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و هێمای پەیوەندی دۆستانەی کورد لەگەڵ سروشت.