سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

رۆژی سێشەممە 20ی ئایاری 2025، کە دەکاتە شەست و سێیەمین ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

سڵاو بۆ هەموو پێشمەرگەکان و چاویان ماچ دەکەم،
سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان و سڵاو بۆ هەموو ئەو قارەمانانە کە ئەمڕۆیان دروست کرد و بوونە شانازی بۆ گەلەکەیان.