ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێريی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا دەکات.
حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه: هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرنگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ دەکەن.
بەهای ئهم دوو رێككهوتنه دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنیيان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و وزە و ژێرخانی ئابووری له هەرێمی کوردستان دەبێت