ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئایاری 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه: له‌مه‌ودوا رێكاری یاسایی و كارگێڕی تووند به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ده‌گیرێته به‌ر كه شوفێری ماتۆرسكیلن و به‌شێوه‌ی نایاسایی ماتۆرسكیله‌كانیان له شه‌قامه‌كان به‌كاردێنن.
له به‌شێكی بڕیاره‌كاندا هاتووه: هه‌ر ماتۆرسكیلێك ده‌نگی گزۆزی به‌رز بێت یان له ترافیك لایته‌كان نه‌وه‌ستێت یان مه‌رجی سه‌لامه‌تی تێدا نه‌بێت و شوفێره‌كه‌ی كڵاو و ده‌ستكێش و سه‌رئه‌ژنۆی نه‌به‌ستا بێت، به‌دڵنیایی ده‌درێته دادگا‌و ماتۆره‌كه‌شی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و ماتۆرسكیلانه‌ی كه كاری دلیڤه‌ری ده‌كه‌ن له ڕێنماییه تازه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم هاتووه: ده‌بێت ماتۆرسكیله‌كانی كاری دلیڤه‌ری له ته‌واوی كوردستان لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی پێوه بێت ، هه‌ر سزایه‌كی ماتۆرسكیله‌كه بدرێت لیستی سزاكان بۆ كۆمپانیای ناوبراو ده‌چێت .
هاتوچۆی گشتیی هه‌رێم بڵاویشی كردووه‌ته‌وه: له ماوه‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و باره‌وه كراوه و به‌دڵنیایی ئه‌م رێكارانه به‌ڕژدی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و له رۆژانی داهاتوودا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.