له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/5/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نادرێت خاك و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ.
دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.