ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی 5ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە “چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیر کرد.”
ڕاشیگەیاند: “یەکێک لەو تۆمەتبارانە که ماوەیەک لەمەوبەر بەشدار بووە لە تاوانێکی کوشتن و ماوەیەک خۆی ون کردبوو، بەڵام بەهۆی چاودێریکردن و بەدواداچوونی پۆلیس تواندرا دەستگیر بکرێت.”
باسی لەوەش كرد، كە “سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و لەئێستاشدا ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.”