سبەی مووچەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە مووچەی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند: مووچەكە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت و سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا مووچەكانیان وەردەگرن.

وەزارەتی پەروەردە جەختیش دەكاتەوە كە سەرجەمی تەمویلەکانی ئەم مووچەیە لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.