ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2025.5.18، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە سەرۆکی زانکۆکان و ڕاگری کۆلێژەکان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان، لە هۆڵى کۆچەر بیرکار لە سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆ، كۆنفرانسی ژمارەکان و بیرکاریی، بەشی ماتماتیکى کۆلێژی زانستیى زانكۆی سه‌لاحه‌دین بە هاوبەشى لەگەڵ رێکخراوەکانی CIMPA و RNTA، بە بەشداری چەندین پرۆفیسۆری ماتماتیکی لە زانکۆکانی ئەوروپا، ئەمەریکا، کندا و ووڵاتانی ناوچەکە به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنفڕانسه کە سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ئامانج لێى گەشەسەندن و بره‌ودانە به تواناکانی قوتابیانى بەشی ماتماتیک، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو سه‌ركه‌وتووبێت له بواری ئه‌و زانسته‌ی کە له زانكۆ خوێندوویه‌تی.