ئەمڕۆ يه‌كشەممە 2025/5/18 لە تاران، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووريدا، كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزلهيهكگرتن دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد.
هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.