وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئێستا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک تەنیا بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە.
باسی لەوەش کردووە، لە ئاییندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارا دەکرێت و بڵاوی دەکەنەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کۆبۆنیان نییە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخوود ناوی نوێ زیاد بکەن، لە قۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەتگوزارییەش چالاک دەبێت.