هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاييهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه به‌ره‌و تاران، پايته‌ختى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بە ڕێ دەکەوێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمييه بۆ بەشداریکردن لە ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێرانه‌وه، ڕێک دەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم ديداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیريی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاريی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، يه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی كارنامه‌ى ديداره‌كه، نێچیرڤان بارزانی له مێزگەردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌يه‌كگرتن و بەرژەوەندیيە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به گشتی، تاوتوێ ده‌کات.