ڕۆژی شەممە 17ی ئایاری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێیم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پڕۆسەی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا كرایەوە.