پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز دلشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند: ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سهرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که ئه‌م بانگهێشته‌ی نێچیرڤان بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئاماده‌ییی کارای جه‌نابیانه لە هاوکێشەکانی ناوچەکە، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئاماده‌یی و پێگه‌ی هەرێمی کوردستانه لە کایەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا.