وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەكی بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، كە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بوو لە کوردستان.

ئاماژەی بەوەش دا، كە “بۆ بەرژەوەندی و ئارامی دەروونیان، بریارماندا کە لە کۆتایی تاقیکردنەوەکاندا کە 26ی 5ی 2025، کۆتا تاقیکردنەوەیە، وەڵامی نموونەیی سەرجەم بابەتەکان بە گشت زمانەکان بڵاو بکەینەوە.”

بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە قوتابییان ئاگادار دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: “ئاگادارتان دەکەینەوە بڵاوکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکان بەهەر شێوەیەک لە لەلایەن هەر کەسێکەوە بکرێت بەدەر لە ڕێنوێنییەکانە و بەرپرسیارێتی یاسایی تێدایە.”

لە كۆتایی ئاگادارییەكەشیدا، وەزارەتی پەروەردە بەهیوای سەرکەوتن لە تاقیكردنەوەكان بۆ گشت قوتابییان دەخوازێت