ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە 9 تۆمەتباری بە ڕەگەز سووری دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەش دا، کە “ئەم تۆمەتبارانە لەگەڵ کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیی حەوت ساڵ لەمەوبەر، کە کێشەکە کۆتایی پێهاتبوو، بەڵام لەسەر هەمان کێشە لە کەسەکە دەدەن و بە سەختیی برینداری دەکەن و لە هەمان شوێن بەجێیدەهێڵن.”
پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاند: “دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر بکرێن، لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگە کراون.”