چوارەمین فیستیڤاڵی گوڵ و باخچە کرایەوە

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025، بەئامادەبوونى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز ەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەندی هەولێر و کارزان عبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانی ئیداری و حکومی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، لە گۆڕەبانی بەردەم پارکی شاندەر، چوارەمین ڤیستیڤالی گوڵ و باخچە، بە بەشداری 40 کۆمپانیا و چەندین نەمامگە کرایەوە و بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى فیستیڤاڵ، کە زۆربەی ئەو گوڵانەى تێیدا نمایش کرابوون لە کوردستان بەرهەم هێنراون و لەلایەن نەمامگەکانەوە گرنگیان پێ دەدرێت و بەشێکیشیان لە دەرەوە هاوردە کراون، وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەران وبەشداربوووانى فیستیڤاڵەکە، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.