نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەکات

‎نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەکات و دەڵێت، “ئەم لووتکەیە وێستگەیەکی دیپلۆماسی مێژوویی دەبێت بۆ گەڕاندنەوە رۆڵی سەرەکیی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

‎لووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی رۆژی 17ـی ئایار لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
‎نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پێشوازی لە بەڕێوەچوونی لووتکەکە لە بەغدا کرد.
‎سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، بنیاتنانی هاوبەشی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، و رابەرایەتیکردنی رێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و یەکپارچەیی هەرێمی لە دڵی بەغدای پایتەختەوە.”