وەفدێکی فەرهەنگی-ئەدەبیی ڕۆژهەڵات، سوپاس و پێزانین پێشکەشی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک د، دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە 14ـی 5ـی 2025 وەفدی فەرهەنگی-ئەدەبی ڕۆژهەڵات، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک نووسەر و هونەرمەند و شاعیر و ڕۆژنامەنووس و بەهرەمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپاس و پێزانینیان پێشکەشی د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کرد لە پای هەماهەنگیی پێویست و پاڵپشتیان لە کاتی یادکردنەوەی بلیمەتی بواری وێژە و زمانی کوردی (مامۆستا هێمن موکریانی).

ئەم پۆلە لە ڕۆشنبیران لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ڕۆژی ١٧ـی ٤ـی ٢٠٢٥ بەمەبەستی بەشدارییان لە کۆڕیادی ٣٩یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (مامۆستا هێمن موکریانی) لە شاری هەولێر بوون و لەمیانی سەردانەکەیان بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بەسەرکردەوە.