راگەێندراوێک لە بەرێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر

لە میانی راگەێندراوێکیاندا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر ، داوا له‌ جووتیاران ده‌كات، له‌ كاتی دروێنه‌دا، خۆیان له‌كاره‌ساتی نه‌خوازراو بپارێزن و پابه‌ندیی رێنماییه‌كان بن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:
له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتتی و خۆپاراستن له‌ كاره‌ساتی نه‌خوازراو، به‌ر له‌ پرۆسه‌ی دروێنه،‌ پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ بن:

یه‌كه‌م: پێویسته‌ ئامێری ئاگر كوژێنه‌وه‌ له‌نێو ده‌ڕاسه‌كاندا هه‌بێت.

دووه‌م: لە کاتی شکانی دەراسە هەر ئامێرێک نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .

سێیه‌م: پێویسته‌ شوفێرانی ده‌ڕاسه‌ ئاگاداری هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو كێڵگه‌كانیان بن.

چواره‌م: چاككردنی رێگه‌ی نێوان توخوبه‌كان و رێگه‌ی چوون بۆسه‌ر زه‌وییه‌كان، بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی.

پێنجه‌م: پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک، بتوانن بە زووترین کات كۆنترۆڵی بكات.

شه‌شه‌م: شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بە دوربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت پاشماوه‌كه‌ی فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان .

حه‌وته‌م: هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر .

تەلەفۆنی بەرگری شارستانی: (115) و (125)

تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف): (122)