سەرۆکی حکوومەت سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای كرد

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پێشوازی لێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بە شێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.