دەزگای گشتیی کاروباری مین، ڕایگەیاند؛ لە درێژەی کاروچالاکییەکانیدا، لە پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیو، دوای پووچەڵکردنەوەیان، سەرجەمیان لەناوبردن. بۆ ئەو مەبەستە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، لە چەند ئەرکێکی جیادا لە کێڵگەمینی (کەلکەشینکە) لە شارۆچکەی ماوەت هەڵسان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی، بەڕێگەی تەقاندنەوەی ناکارەبایی. لەلایەکی ترەوە لە شارهدێی گاپیلۆن و شارۆچكهی ماوەت، چەند پاشماوەیەکی دیكهی جەنگی، دوای پووچەڵکردنەوەیان سەرجەمیان لەناوبران.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی دهۆکیش، له کێڵگەمینی (سن سەخەری)ی شارهدێی زاویتە، چهندین مین و تهقهمهنی لەناوبران.