رۆژنامەی ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی بەهەرەمەکی تەقەی کردووە، دەستگیر کراوە.

دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ چەند کەسێک، کەسێکی دیکە دەبێتە دەمەقاڵییان و دواجار کەسەکە بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقەی کردووە و کەسێکی بەرامبەر بریندار دەکات، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.