بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت چەند پڕۆژەیەك لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن

بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند پڕۆژەیەك لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری پارێزگاكە.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رەزامەندی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی لە گەڕەكی ئەندازیاران لە پارێزگای هەڵەبجە.

لەبارەی پڕۆژەكە، سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڵاوی كردۆتەوە: بە بودجەی زیاتر لە 3 ملیار دینار ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی دروستبوونی لافاو بە جێبەجێکردنی زێرابی سندووقی و چەند بڕگەیەکی تر.

هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو ڕەزامەندی دیكەمان وەرگرتووە بە بڕی ملیار و 650 ملیۆن دینار بۆ ڕێگاسازی گەڕەکی ئەندازیاران و 860 ملیۆن بۆ ڕێگاسازی ناوچەی پیشەسازی.

دەقی نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە پڕۆژەكەی پارێزگای هەڵەبجە:-