ئەمڕۆ دووشەممە 5/12، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە باڵيۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتيى نوێى فهڵەستين له هه‌رێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەلەستینی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژه‌ى بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەڵەستین و کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، دوايين پێشهاتەکانی دۆخى غه‌ززه تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی سیڤلی غەززە و پاراستنى مافە ڕەواکانی گه‌لى فه‌له‌ستين و ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست