ئەمڕۆ دووشەممە 5/12 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقووڵی بەسەرکردەوە کە هەردوو پارێزگەی هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە بە باشی و بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان .
پڕۆژەی دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقووڵی ، نزیک پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەوربەری بەنداوەکەش دەگرێتەوە و بیست و دوو کیلۆمەترە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.