سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم، نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی کوردە

دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئێکس’ لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

لەیلا قاسم، نموونەی قارەمانێتیی کچی کورد و سیمبوڵی ئازادیخوازیی مرۆڤی کوردە. ئەو بە ڕووی ستەمکاراندا هاتەوە و پشتی کردە ژیان و شەهید بوو بەڵام بندەستی قبووڵ نەکرد.

لە پەنجا و یەکەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی، هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکیان و بۆ ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەنێرین.