ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی ئایاری 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارینامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه كردووه كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه لای ئه‌وان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان به‌دوور بگرن له ریكلام كردن و بانگه‌شه‌كردن له كاتی فه‌ریزه‌ی حه‌ج.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه ..
ئاگاداری هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕەی کوردستان دەکەین ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تاوەکوو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی بە کۆتا دێت و ئەوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی تازە و رێنمایی نوێ دەرگای پێشکەش کردن بە ڕووی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە .
بۆیە لێرەوە بە پێویستی دەزانین ئاگاداری کۆمپانیاکان بکەینەوە کە خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومڕە بەدوور بگرن تاوەکوو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.