ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری مین له پارێزگای هه‌ولیر له ئاگادارییه‌كدا هاوڵاتییانی ئیداره‌ی سۆران ئاگادار ده‌كاته‌وه له ئه‌نجامدانی چاڵاكییه‌ك كه بریار وایه به‌یانی دووشه‌ممه له ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی ئایاری 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگه‌یاندووه: سبەی دووشەممە لە باڵەکایەتی تەقینەوەیەک ئەنجام دەدەین و دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵاڵە و ناحیەی سمیلان لەمبارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە کە کاتژمێر 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ چاڵاکیەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لا دروست نه‌بێت .
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت و هاوڵاتییان با نه‌ترسن.
دەزگای مین ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: داوا دەکەین کە هاوڵاتیان بۆ هیچ مەبەستێکی گەشتیاری و گیای بەهارە لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نــــیــــگەران نەبن.