کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاى ( هەولێر – خەبات ) بەردەوام

کارکردن لە پڕۆژەى نوژەنکردنەوەی ڕێگای ( هەولێر – خەبات )، کە ڕێگایەکى ستراتیژى گرنگە و بازرگانییە و پارێزگاى هەولێر بە هەردوو پارێزگاى دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە بەردەوامە.

بە گوژمەی نزیکەى ( 5 ملیار دینار ) دەست بە جێبەجیکردنى پڕۆژەکە کراوە و لە گەڵ نۆژەنکردنەوەى ڕێگاکەش، سایدى هانتەوە لە خەبات بۆ هەولێر وەکو سایدى چوون بۆ قەزایی خەبات فراوان دەکرێت، کە لە پێشووتر بەهۆى تەسکى ڕیگاکە زۆر جار گرفتى بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست دەکرد و ڕووداوى نەخوازراوى لێدەکەوتەوە.