سەرۆك بارزانی لە نوێترین دیداری تەلەفزیۆنیدا كە لە (تۆڕی میدیایی كوردستان) ئامادە كراوە، زانیاریی گرنگ و مێژوویی و تێڕوانینەكانی بۆ دۆخی ئێستا و داهاتووی كوردستان دەخاتەڕوو.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
تیم كۆنستینانت:
جه‌نابی سه‌رۆك، سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان لێره له‌گه‌ڵ ئێمه..
هه‌وڵدان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد له‌وانه‌یه له هه‌وڵدانی ماڵباتی بچێت كه ته‌واوی ژیانی خۆتان له هه‌وڵدان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌تان پێشكه‌ش كردووه، بیر له ژیانی تایبه‌تی خۆم ده‌كه‌مه‌وه كه باوكم كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سەرم هه‌بووه، ئێوه باسی باوكی خۆتان بكه‌ن و باس له یه‌كه‌م یاده‌وه‌ریتان له‌گه‌ڵ باوكتان و ئه‌و كاریگه‌رییه بكه‌ن كه وای لێكرن ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سه بن؟
سەرۆك بارزانی:
باوكم كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر من، بەڵام بۆ زانیاری جەنابت باوكم كە چوو بۆ یەكێتی سۆڤییەتی جاران من تەمەنم 6 مانگ بوو و كە هاتەوە ببوومە 12 ساڵ، ئەو ماوەیە هەمووی باوكی خۆمم نەبینی، بەڵام دەمزانی لەپێناوی قەزیەی میلـلەتەكەی چووە و لەوێیە و ئیتر وەكو هەستكردنێك بە مەسئوولییەت بەرامبەر بە میلـلەتەكەی خۆم كە گەورەبووم ئیتر من لەوەوە دەستم پێ كرد و فێر بووم، بەڵام مێژووی ماڵباتی ئێمە لە زەمەنی شێخ عەبدولسەلامی مامم دەست پێ دەكات كە لە سەرەتای سەدەی بیستەمی ڕابردوو داوای مافی گەلی كورد و یەكسانی كرد، دوای ئەوە لەسەردەستی عوسمانییەكان لەسێدارەدرا لە ساڵی 1914، ئیتر لەو كاتەوە خەباتی ماڵباتی ئێمە بەردەوام بووە.
تیم كۆنستینانت:
ئێوه سته‌می مرۆڤتان له مرۆڤ بینی، شه‌ڕتان بینی، وە شتی ترسناكتان بینی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا و لێره‌شه‌وه كه دێینه ئێره ئه‌مڕۆ ئه‌وه ده‌بینین كە كوردستان شوێنێكی جوانە و چالاكیی زۆری تێدایه، له‌و كاته سه‌ختانه‌دا چۆن توانیتان به‌هیوا بن؟ وە هیوا و باشی و گەشبینی بەدەستبێنن و بەرەو پێشەوە بچن و ئەمەی ئێستا بەدی بهێنن؟
سەرۆك بارزانی:
بێگومان گەلی كوردستان معاناتەكی زۆری چەشتووە و نەهامەتی زۆری بەسەردا هاتووە، وە لە خەباتی دێرینیدا تووشی چەندین كارەسات بووە، چەندان دوور نا ئەوەی ئەنفالە و ئەوەی كیمیابارانە، لێرەدا خاڵێكی زۆر گرینگ هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەو میلـلەتە نا‌ئومێد نەبوو و هەمیشە ئومێدەوار بوو كە ئەبێت بە ئەنجامێك بگات، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرخودانی هەموو میلـلەت و خەڵكێكی زۆریش گیانیان فیدا كرد لەپێناو گەیشتن بەم ڕۆژە، ئەمە بەرهەمی هەزاران لاوی ئێمەیە و هی رەنج و زەحمەتییەكی زۆری میلـلەتی ئێمەیە، لەبەر ئەوە ئێمە شانازی بەم بارودۆخە دەكەین، چونكە دەزانین كەس منەتی بە ئێمە نەكردووە و ئەمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانی ئێمەیە.
تیم كۆنستینانت:
له هه‌موو شوێنێك زانكۆ هه‌یه و وانه‌ی تێدا ده‌خوێنرێت، وه‌كو هه‌لی كار و سیاسه‌ت، هه‌مووشیان وانه‌ی پێشكه‌وتوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه، سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه هێشتاش ده‌یانەوێت له‌باره‌ی كوردستان بزانن، زانیاریم پێ بده له‌باره‌ی كوردستان، پێویسته چی بزانن؟
سەرۆك بارزانی:
ئێمە نەتەوەیەكین لە ناوچەكە هەین و زۆر بەر لەو میلـلەتانەی دیكەش ئێمە لە ناوچەكەدا هەبووین، بەڵام بە درێژایی مێژوو غەدرێكی زۆر لە نەتەوەی كورد كرا بەتایبەت دوای جەنگی جیهانی یەكەم دابەش كراین بەبێ ئەوەی لە ئێمە بپرسن كە دەتانەوێ لەگەڵ كام لا بن یان دەتانەوێ سەربەخۆ بن، یەكەمجار لە ڕێككەوتننامەی سیڤەر هاوپەیمانان مافی چارەنووسیان دا بە میلـلەتی كورد، پاشان لە رێككەوتننامەی لۆزان پەشیمان بوونەوە، ئەم دابەشكردنە واقعێكی تاڵی بۆ ئێمە بەجێهێشت، ئێمە تێدەگەین ئەم واقیعە ئاسان نییە بگۆڕدرێ، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە كە دەبی گەلی كورد بێبەش بێت لە مافەكانی، ئێمە گەلێكین زوڵمێكی گەورەمان لێكراوە، بەڵام ئێمە ئاشتی خوازین و نامانەوێ ئەم واقیعە تاڵە بە زۆر بگۆڕدرێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە دیالۆگ لەگەڵ ئەو میلـلەتانەی پێكەوەین ژیانێكی بەختەوەر بەشێوەیەكی دیموكراتی و بەشێوەیەكی ئاشتییانە و خەڵكی كورد لە هەر پارچەیەك بە مافەكانی خۆی شاد ببێ با لەچوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەدا بێت، بەڵام نابێت هەتاهەتایە بێبەش بن لە مافەكانیان.
تیم كۆنستینانت:
سووریا دراوسێی ئێوه‌یه، سووریا به‌م دواییانه گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتدا بینی، ئێوه ده‌توانن له‌باره‌ی سه‌ركرده‌ی نوێی سووریا چیمان پێ بڵێن؟
سەرۆك بارزانی:
بێگومان ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر سووریا داهات پێشبینیكراو بوو، بەڵام نەك بەم رێژە و شێوەیە، گۆڕانكارییەكی گەورەیە و وەرچەرخانێكیشە لە مێژووی ناوچەكە هەمووی، ئێمە هەموومان پاشخانی قیادەی ئێستای سووریا دەزانین، بەڵام پاش ئەوەی هاتنە سەر حوكم پەیامی ئیجابییان بۆ ئێمە نارد، هەرچەندە تا ئێستا پەیوەندی راستەوخۆمان نییە، بەڵام ناڕاستەوخۆ پەیوەندییمان هەیە، پەیامی ئیجابییان ناردوو كە دەیانەوێ ئاشتی بەرقەرار بێت و شەڕ نەبێت و لەگەڵ كورد بگەنە لێكتێگەیشتن، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە هەوڵمان دا كوردەكانی ئەوێ كە یەك هەڵوێستیان هەبێت و هەموو یەك بۆچوونیان هەبێت بۆ داواكاری كورد سەبارەت بە حكوومەتی تازەی سووریا، رۆژی 26ی ئەم مانگە لە قامیشلۆ كۆنفرانسێك بەسترا و لەوێ كوردەكان رێككەوتوون كە یەك هەڵوێستیان هەبێت و بەیەك هەڵوێست بچنە دیمەشق، ئێمەش پشتیوانی لەوە دەكەین كە چارەسەری كێشەكان بەشێوەی ئاشتی بكرێت.
تیم كۆنستینانت:
با قسه له‌باره‌ی ئێران بكه‌ین، ئێوه له‌ناو سنووری ئێران له‌دایك بوون، له ماوه‌ی ژیانی ئێوه‌دا هه‌وراز و نشێوی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕوویانداوه، ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌نێوان كوردستان و ئێران چۆنن؟
سەرۆك بارزانی:
ڕاستە من لە مهاباد لەدایكبووم، بێگومان ئێران دەوڵەتێكی گرینگە لە ناوچەكەدا و هاوسێیە لەگەڵ ئێمە و ئێمە قەت نەمانویستووە هیچ گیروگرفتێكمان هەبێت لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەو پەیوەندییەی كە هەیە دەبێت لەسەر بنەمای رێزگرتنی هەردوولایەن بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هەموولایەك بێت، ئێمە حەز ناكەین هیچ كاتێك كێشەمان هەبێت لەگەڵ ئێران، بەڵام لە هەمانكاتیشدا ئێمە نامانەوێت نە ئێران و نە هیچ وڵاتێكی تر دەست بخاتە ناو كاروباری ناوخۆیی ئێمە، پەیوەندییەكانمان هەندێك جار گرفتی تێكەوتووە، بەڵام ئێستا پەیوەندییەكانمان سروشتی و باشە، ئێمە حەز ناكەین ببینە بەشێك لەو ململانێیەی كە هەیە ئێران لەگەڵ خەڵكی تر، جارێكی تریش دووپاتی دەكەمەوە ئێمە ناهێڵین كەس دەستبخاتە ناو كاروباری ناوخۆیی ئێمە.
تیم كۆنستینانت:
ئێوه قسه له‌باره‌ی رێزگرتنی دوولایه‌نه ده‌كه‌ن، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندیی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هه‌روه‌ها به درێژایی ته‌مه‌نم له‌وه‌ته‌ی پێگه‌یشتووم، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه لاواز بوون، وه كات نه‌بووه ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته رێك بكه‌ون.
ئێستا ده‌بینین ئیداره‌ی تره‌مپ به هۆشدارییه‌وه چووه‌ته ناو دانووستانه‌وه، كه زۆر هۆشداره و هه‌ردوولاش له یه‌كتر هۆشدارن و ڕوونیشه كه متمانه له نێوانیاندا نییه، هه‌ردوولاش به ڕووی دانووستانه‌كاندا كراوه‌ن، ئێوه ئامۆژگاریتان بۆ ئیداره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چییه كه بۆ یه‌كه‌مجار چووه‌ته نێو دانووستانه‌كانه‌وه؟
سەرۆك بارزانی:
وەك مەبدەئێك تا ممكن بێت بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكان بكرێت نێوان دوو دەوڵەت بێت یان نێوانی هەر لایەنێك بێت، زۆر زۆر باشترە لەوەی كە بەشەر چارەسەر بكرێت، ئەمە یەك، دووەم ئێمە ئومێدەوارین ئەم گفتوگۆیە بە ئەنجامێكی باش بگات كە خێری هەموو میلـلەتانی ناوچەكەی تێدابێت و خێری گەلی ئێرانی تێدابێت و ئاسایش و سەقامگیری بگەڕێتەوە ناوچەكە، رێككەوتنێك نەبێت لەسەر حیسابی خەڵكی تر.
تیم كۆنستینانت:
سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ڵێت هه‌ر رێككه‌وتنێك كه ده‌كرێت، ده‌بێ ئێران به‌تاڵ بێت له ئه‌تۆم، ئایا ئه‌مه داوایه‌كی جێی په‌سه‌نده له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه؟
سەرۆك بارزانی:
لێدوانەكانی ئەم دواییە كە گوێمان لێ بووە دژ بەیەكترن، لە بابەتی چەكی ئەتۆم من زۆر ئاگادار نیمە و نازام چۆنە و بەچ شێوەیەكە، بەڵام گرینگ جارێكی تر دەیڵێم ئێمە لەگەڵ ئەوەین كە بە گفتوگۆ كێشەكە چارەسەر بكرێت چ پڕۆژەی ئەتۆمی چ كێشەی تر، بەڵام ئێمە داوا دەكەین رێككەوتنێك نەبێت كە كڕین و فرۆشتنی خەڵكی دیكەی تێدابێت.
تیم كۆنستینانت:
قسه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی كوردستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، چاوپێكه‌وتنێكم خوێنده‌وه كه بۆ هه‌شت تا نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه تیایدا گوتبووتان كه دڵنیا نین له سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كان، له بارودۆخێكدا كه سه‌خت بوو و رووداوی زۆر هه‌بوون. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیتان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه “رۆبیۆ” هه‌بوو، له هه‌فته‌ی رابردووش‌دا لێره دیدارتان له‌گه‌ڵ نێرده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چۆنه؟
سەرۆك بارزانی:
ئێمە دەبێت راستگۆبین، ئەو بارودۆخەی كە جەنابت بینیت ئەگەر 20 ساڵ 30 ساڵ پێش ئێستا هەولێرت بدیتبا هەولێرێكی ترت دەبینی، ئەگەر ساڵی 1991 ئەمەریكا نەبوایە ئەو دەرفەتە بۆ ئێمە نەدەڕەخسا كە ئێمە بتوانین وڵاتی خۆمان ئاوەدان بكەینەوە و هەوایەكی ئازادی بمژین، ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی تر ناوچەی دژە فڕینیان دانا، ئەمە یەك، دووەم لە شەڕی داعش دیسان پشتیوانی ئەمەریكا زۆر كاریگەر بوو لەوە كە پێشمەرگە توانییان داعش بشكێنن، بەڵام بێگومان ئەو پەیوەندییە ئەویش هەوراز و نشێوی تێدا بووە، پەیوەندییمان باشە، بەڵام ئێمە چاومان لەوەیە لەوە باشتر بێت.
تیم كۆنستینانت:
له ماوه‌ی ژیانتاندا ده‌رفه‌تتان هه‌بووه كه دیدارتان له‌گه‌ڵ پاپایه‌كان و سه‌ركرده جیهانییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌بێت، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان له دۆناڵد تره‌مپ ناچن، پێمان بڵێن خوێندنه‌وه‌تان (تێڕوانینتان) بۆ سه‌رۆك تره‌مپ چییه؟
سەرۆك بارزانی:
من ترەمپم نەدیوە، بەداخەوە ترەمپم نەدیوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە شێوازی كاركردنی جیاوازە لەگەڵ سەرۆكەكانی پێشتر، ئومێدەوارین سەركەوتوو بێت و میلـلەتی ئەمەریكاش سەركەوتوو بێت، راستییەكەی من هەندێك شتی ترەمپم بەدڵە، هەرچەند نامەوێت بچمە نێو ئەم درێژییە، بەڵام هەندێك بڕیاری دا من زۆر پشتیوانی لێ دەكەم و پێموایە بڕیاری زۆر لە جێگای خۆیدا بوو.
تیم كۆنستینانت:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و میسر تیمێكی دانووستانی پێكهێناوه كه هه‌وڵی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی بۆ راگرتنی شه‌ڕ و هه‌وڵی به‌دهێنانی ئاشتی له غه‌ززه ده‌دات، ئامۆژگاریتان چییه به حوكمی ئه‌و ئه‌زموونه دوور و درێژه‌ی هه‌تانه؟ ئه‌و ئامۆژگارییانه چین كه ئێوه پێشكه‌شی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی دیكه‌ی ده‌كه‌ن كه له‌مباره‌یه‌وه له هه‌وڵدان؟
سەرۆك بارزانی:
روونە بۆ هەموولایەك ئەوەی بە ئەمەریكا دەكرێت بە كەسی دیكە ناكرێت لە سەرتاسەری جیهان، لەبەر ئەمە كارەساتە ئەمەی كە هەیە ئەم شەڕەیە و ئەگەر بە ئەمەریكا نەكرێت، باوەڕناكەم كەسی دیكە پێی بكرێت كە چارەسەرییەكی ئاشتییانە دابین بكات بۆ ناوچەكە، ئێمە پێمان خۆشە و پشتگیری دەكەین هەر هەنگاوێك ببێتە ئەوەی كە چارەسەری ئاشتییانە بێتە كایەوە.
تیم كۆنستینانت:
رێگه‌م بده پرسیاره‌كه‌م كه‌مێك بگۆڕم، لێره‌دا هەندێك جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام گه‌لی كورد دووچاری ئاڵنگاری و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و زۆرداری زۆر هاتووه و به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو، ئێوه ئێستا ده‌گه‌شێنه‌وه و ئابووریی باشتان به‌ده‌ستهێناوه، ئێوه هه‌موو شته باشه‌كانتان به‌ده‌ستهێناوه كه دڵخۆشكه‌رن، خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌توانن چی له كوردستان و سه‌ركه‌وتنه‌كانتان فێر ببن؟
سەرۆك بارزانی:
خەڵكی كوردستان خاوەن فەرهەنگێكی زۆر دەوڵەمەندە ئەوەی پێكەوەژیان و یەكتر قبووڵكردن، بە درێژایی مێژوو لەناو كوردستان كێشە نەبووە لەسەر بابەتی ئایینی یان مەزهەبی لەگەڵ هیچ میلـلەتێكی تر یان ئایینێكی تر یان مەزهەبێكی تر، ئەمە زۆر یارمەتیدەر بووە بۆ ئێمە كە لە زۆر گرفتی گەورە دەرباز بین، بۆ نموونە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاكان چ نەما رژێمی عێراق بە خەڵكی كوردستان نەیكات، لە ئەنفال كە 180 هەزار كەسی ئێمە بێ سەروشوێن بوون لەو ئۆپەڕاسیۆنە، لە كیمیاباران كە بە چەند چركەیەك پێنج هەزار ژن و منداڵ لە هەڵەبجە شەهید بوون، نەك هەر هەڵەبجە بەڵكو سەرتاسەری كوردستانی بۆمباران كرد بە بۆمبی كیمیاوی، بەڵام لە هەڵەبجە چونكە زیانەكان لە یەك شوێن و زۆر گەورەبوو، ئینجا پێش ئەوان، فەیلییەكان چونكە كوردن 12 هەزار گەنجی فەیلی بێ سەروشوێن بوون، لە عەشیرەتی بارزان 8 هەزار كەس بێ سەروشوێن كران، كۆی گشتی لە كوردستان 180 هەزار كەس بێ سەروشوێن كران، زۆربەشیان ژن و منداڵن، بەڵام رژێمی عێراق لە راپەڕینی ساڵی 1991 دوای ئەوەی لە شەڕی كوێت شكا، خەڵكی كوردستان تۆڵەی نەكردەوە، بەپێچەوانەوە هەموو ئەو سەربازانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجام دا ئازادیان كردن، ئەمە شتێكی زۆر گەورە بوو، من خۆم پێشبینیم نەدەكرد خەڵكی ئێمە ئەوەندە لێبوردەیی بێت و ئەوەندە پابەند بێت بەو فەرهەنگە، هەندێك جار شەڕ دێت بەرۆكت دەگرێت، تۆ ناچاری بەرگری بكەیت، چونكە شەڕ لە هەموو شت خراپترە، بەڵام ئەوەی لە شەر خراپترە، ئەوەیە كە مرۆڤ تەسلیمی زۆردار ببێت، بەڵام تۆ بچیت شەڕێك دروست بكەیت ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە، ئێمە هیچ وەختێك نەچووین شەڕ دروست بكەین، ئێمە بەرگریمان كردووە، وە تۆڵەشمان نەكردۆتەوە و بەرەو ئینتیقام نەچووین، هەمیشە میلـلەتی ئێمە میلـلەتێكی لێبوردە بووە، ئەتوانن لەمە سوود لە ئەزموونی كوردستان بكەن.
تیم كۆنستینانت:
پرسیاره‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕشت كه ئه‌وان له سه‌ركه‌وتنی ئێوه فێر ببن، با قسه له‌باره‌ی به‌شێك له‌و سه‌ركه‌وتنانه بكه‌ین، ئابووری لێره زۆر گه‌شاوه‌ته‌وه، ئابووری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باشه، كاتێك له هه‌ولێر ده‌ڕوانم پێشكه‌وتن له هه‌موو شوێنێك ده‌بینم، چالاكی له هه‌موو شوێنێك هه‌یه و هه‌ست به ئارامی و گه‌شبینییه‌كی ڕوون ده‌كه‌م، پێمان بڵێن چۆن به تایبه‌تی گه‌یشتنه ئه‌و خاڵه به تایبه‌تی؟ دوای هه‌موو ئه‌و ئازارانه چۆن گه‌یشتنه خاڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له گه‌شه‌پێدانی ئابووری؟
سەرۆك بارزانی:
مرۆڤ دەبێت وڵاتی خۆی خۆش بوێت، خەڵكی ئێمەش سەلماندوویانە كە وڵاتی خۆیان خۆش دەوێت، چ ئەوانەی لە كەرتی تایبەت ئیش دەكەن، چ وەكو حكوومەتی هەرێم، هەموو هەوڵیانداوە وڵات ئاوەدان بكەنەوە، بۆ زانیاری جەنابت لە ئاداری ساڵی 1991 كۆی گشتی 4500 گوند لە كوردستان وێران كرابوو، خەڵكەكەش هەموو ڕاگوازرابوونەوە، ئەوانە رژێمی بەعس كردبووی، هەندێك جار كە من دەچووم تەمەشای ئەو گوندانەم دەكرد، وای بۆ دەچووم كە قەت پێمان ناكرێت ئەو وڵاتە ئاوەدان بكەینەوە، ئێستە كە دەچم ئەو شوێنانە دەبینمەوە مرۆڤ باوەڕ ناكات چۆن ئەم گوند و ناوچانە ئاوەدان بوونەتەوە، هەموو ئەمە بە هیمەتی خەڵكەكە بووە و یارمەتی دۆستانیشمان هەبووە لە زۆر شوێن.
ئێمە وڵاتێكی زۆر دەوڵەمەندمان هەیە، بەڵام دەرفەتی ئەوەمان نەبوو سوود لەو دەوڵمەندییەی وڵاتی خۆمان وەربگرین، بۆ نموونە عێراق لەسەر نەوتی كەركووكە كە نەوتی كوردستانە، تاكو دەوڵەت دامەزرا ئێمە خێرمان لەو نەوتە نەدیت، هەمووی دەبوو بە بۆمبا و فڕۆكە و لە ئێمە دەدرا، ئێستاش دوای رووخانی رژێم لە دوای 2003 دەرفەتێكی زێڕین بۆ هەموو عێراق هاتەپێش، ئێمەش بە هەموو هێزێكەوە چووین بۆ بەغدا و بە بڕیاری پەرلەمانی هەرێم كە عێراقێكی تازە دروست بكەین بە یارمەتی ئەمەریكا و هاوپەیمانان و دۆستان، تا گەیشتە ئەوەی دەستوور لە ساڵی 2005 بنووسرێت، ناڵێم دەستوورێكی بێ كەموكوڕییە، بەڵام بۆ ئەو كات و بۆ ئێستاش زۆر باشە ئەگەر ئیلتیزامی پێوە بكرابا، بەڵام بەداخەوە ئیلتیزام بە دەستوور نەكرا، ئەوەی كە جەنابت دەیبینی ئەو پێشكەوتنە ئەمە بەبێ گیروگرفت نەبوو بەبێ تەحەدییات نەبوو، لە ساڵی 2014ـەوە بەغدا بودجەی هەرێمی بڕی، نرخی نەوت دابەزی، كۆڕۆنا بەسەردا هات، شەڕی داعش بەسەدا هات، ئەمە هەبوو بووە بە هۆكاری ئەوەی كە ئەم پێشكەوتنە هەتا حەدێك بووەستێت یان زۆر تەپ ببێت و وەكو پێشتر ئەنجام نەدرێت، بەس لەگەڵ ئەوەش راستییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هیمەتی خەڵكەكە خۆی سەرەڕای ئەم هەموو تەحەدییاتە خەڵك نەوەستا لەوەی وڵاتی خۆی ئاوەدان بكاتەوە.
تیم كۆنستینانت:
هه‌روه‌ها تیشكتان خسته سه‌ر گرنگی په‌روه‌رده نه‌ك ته‌نها له شاره‌كان، به‌ڵكو له هه‌موو شوێنێك، پێمان بڵێن چۆن ئه‌مه ده‌خرێته جێبه‌جێكردنه‌وه؟ بۆچی ئه‌مه به لای ئێوه‌وه كاری له‌پێشینه‌یه؟
سەرۆك بارزانی:
مەرجی پێشكەوتنی هەر میلـلەتێك زانستە، زانستیش بەبێ پەروەردە و قوتابخانە و زانكۆ ناكرێت، هەتا لە كاتی شۆڕشی ئەیلوول كە بارودۆخی ئێمە زۆر خراپ بوو و لەژێر بۆمبارانی فڕۆكە، قوتابخانەكان هەر هەبوون و لەناو ئەشكەوت منداڵەكان فێری خوێندن دەكران، بێگومان ئێمە دەزانین گرینگی خوێندن و میلـلەتێكی خوێندەوار دەتوانێت پێش بكەوێت، نەخوێندەوار هەر لە پاشەوە دەمێنێتەوە.
تیم كۆنستینانت:
ناوێك بیر ده‌خه‌مه‌وه و ده‌مه‌وێ كاردانه‌وه‌ی خێراتان له‌باره‌ی بزانم، ئه‌ویش جۆرج ده‌بلیو بۆشه؟
سەرۆك بارزانی:
سەرۆك جۆرج بۆش جێی ئەوپەڕی ڕێز و تەقدیر و سوپاسە بۆ من و بۆ هەموو میلـلەتی كورد، دۆستێكی زۆر بەڕێز و گەورەیە.
تیم كۆنستینانت:
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه زۆر گوێم لێبووه له كاتی هاتنم بۆ ئێره نه‌ك ته‌نها له خه‌ڵكی كورد به‌ڵكو له‌و كه‌سانه‌ش كه له شوێنه‌كانی تره هاتوون و لێره ده‌ژین، ئه‌ویش كلتوری كوردییه، هه‌موویان ده‌ڵین “تیم” كلتوری كوردیت خۆش ده‌وێت؟ كورد خه‌ڵكی زۆر باشن، ئه‌مه واتا چییە؟
سەرۆك بارزانی:
چونكە كورد دەرفەتی ئەوەی نەبووە لە سیاسەت و بازرگانی و بوارەكانی تر ئازادانە كار بكات، تەركیزی زۆری كردۆتە سەر كولتوور، لەوەدا تا رادەیەك رێگای لێ نەگیراوە وەكو بوارەكانی تر، بەڵام فعلەن كورد خاوەن كولتوورێكی دەوڵەمەندە و هەندێكی تایبەمەندە بەخۆی.
تیم كۆنستینانت:
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به دیاریكراویش له هۆڵیوود، حه‌زیان له چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتنه، سته‌ملێكراو و ئه‌و كه‌سه‌یان خۆش ده‌وێت كه ناچاره بجه‌نگێت و تێبكۆشێت، به‌ڵام له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتووە، چیرۆكی ئێوه زۆر له‌مه ده‌چێت، ئێوه به قۆناغ و ئاڵنگاریی زۆر سه‌ختدا تێپه‌ڕیون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئێمه وا له ساڵی 2025ین و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تان به‌ده‌ستهێناوه، ئەگەر چاو لە رابردوو بكەین دەبینین كە چیرۆكەكە سەختە، بەڵام ئێستا گەیشتینە چیرۆكی گەورە، پرسیار ئەمەیە دوای ئێستا، مێژوو به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ هیوا ده‌خوازن كوردستان دوای 10 ساڵ یان 20 ساڵی تر بگاته كوێ؟
سەرۆك بارزانی:
من هەمیشە باوەڕم نەگۆڕە كە كورد مافی چارەنووسی خۆی مافێكی سروشتی و مافی هەموو میلـلەتێكە لەوانە میلـلەتی كورد، تا 10 ساڵی تر من لەگەڵ بەزۆر نیم و ناشكرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە من حەز دەكەم میلـلەتی كورد وەكو هەموو میلـلەتان و نەتەوانەی تر رۆژێك بێت ئازاد و سەربەخۆ بێت، بەڵام 10 ساڵی تر یان 100 ساڵی تر ئەوە من نازانم و خوا دەزانێت.
تیم كۆنستینانت:
پرسیاری كۆتاییمان له‌باره‌ی سروشتی مرۆڤایه‌تیمانه، سروشتی مرۆڤ وایه زۆرجار بیر له هه‌بوونمان ده‌كه‌ینه‌وه، من ده‌زانم ئێوه زۆر خاكه‌ڕان، ئێوه له رۆڵی خۆتاندا زۆر ساده‌ن، به‌ڵام ئاشكرا و به‌رچاوه كه رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تیتان له پێشخستنی كوردستان گێڕاوه و واتان كرد كه كوردستان بگاته ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه و به‌ره‌وپێش بچێت، ده‌رفه‌تتان ڕه‌خساند كه كوردستان پێش بكه‌وێت، كاتێك بیر له ژیان و خه‌باتی دوور و درێژتان ده‌كه‌نه‌وه، ئایا هه‌ست به شانازی ده‌كه‌ن؟ ئایا هه‌ست به‌و رازیبوونه ده‌كه‌ن كوردستان ئێستا له چ ئاستێكه؟
سەرۆك بارزانی:
من یەك شت بە جەنابت بڵێم، لە ژیانمدا یەك شتم نەكردووە كە قەناعەتم پێی نەبووبێت، لەبەرئەوە بیر دەكەمەوە لە كوێ پەشیمان بم، هیچ شتێك نییە لێی پەشیمان بم، بەڵام ئەگەر مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ دواوە زۆر شت هەیە ئەوەی ئێستا دەیزانم ئەگەر ئەو وەختە زانیبام رەنگە بە جۆرێكی دیكە رەفتارم بكردبا، بەڵام خۆشترین قۆناغ بەڕاستی دەتوانم بڵێم كە كاتی راپەڕین بوو كە هەلێكی تر بۆ خەڵكی كوردستان هاتە پێش كە ڕزگاری بوو لەو زۆری زۆرداران و ئەم باوردۆخەی لێ دروست بوو، ئەمە خۆشترین كات بوو، پێشی ئەوە ئەو كاتەی منداڵ بووم و تەمەنم دە و دوانزدە ساڵ بوو كە لە ساڵی 1958 كە باوكم گەڕایەوە لە ڕووسیا و یەكێتی سۆڤییەت و مامم شێخ ئەحمەد لە زیندان دەرچوو و ماڵەكانی ئێمە جارێكی دیكە رێگەیان پێدرا بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی بارزان، ئەو كاتەش كاتێكی خۆش بوو، بەڵام ئەو كاتە من منداڵ بووم، بەڵام كاتی راپەڕین كاتێكی خۆش بوو.
تیم كۆنستینانت:
جه‌نابی سه‌رۆك زۆر سوپاس، زۆر خۆشحاڵ بووم به‌م دیداره.
سەرۆك بارزانی:
زۆر سوپاس بۆ ئێوەش.