رێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و بریكاری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی مژار له كوردستان تیڤی راشكاوانه له‌سه‌ر پرسی مووچه و كێشه‌كانی به‌رده‌م مووچه زانیارییه‌كانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند : ئه‌م هه‌فته‌یه پرسی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ڕێبازحه‌ملان له میانی قسه‌كانیدا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 10ی ئایاری 2025 له به‌رنامه‌ی مژار له كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی سه‌ر شانی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێ كردووه و را‌گرتن و نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بڕیارێكی سیاسییه و په‌یوه‌ندی به نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه .
ڕێباز حه‌ملان راشیگه‌یاند: به‌غدا به‌رده‌وام بیانوو به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت ده‌نا به یاسا و ده‌ستوور و بریاری دادگا ده‌بێت چۆن مووچه ده‌خرێته سه‌ر ته‌وتین ئاواش له‌یه‌ك كاتدا بخرێته سه‌ر هه‌ژماری من.
رێباز حه‌ملان له میانی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ته‌وتینی به‌غدا و هه‌ژماری منی حكوومه‌تی هه‌رێمدا نییه ، هه‌ردووكیان به یاسا بانكییه‌كان كار ده‌كه‌ن و دادگای فیدڕالیش ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی : هه‌ژماری من بریاری كه‌سی نییه ،به‌ڵكو بریاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌پێناو گه‌شه‌دانه به سیسته‌می بانكی له هه‌رێمی كوردستان .
ڕێباز حه‌ملان راشیگه‌یاند : خودی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شه‌و و به ڕۆژ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر هێڵ بووه و پشوودرێژی زۆری نواندووه بۆ راسته‌ڕێ بوونی بابه‌تی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم .
له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان رێباز حه‌ملان زیاتر گوتی : عێراق به ڕێگری كردن له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم زیانی گه‌وره‌ی به قه‌باره‌ی 25 ملیار دینار به‌ركه‌وتووه، كه به‌داخه‌وه ئه‌و راگرتنه‌ش به‌هۆی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له عێراقدا.
ریباز حه‌ملان له‌میانی قسه‌كانیدا له به‌رنامه‌ی مژار راشیگه‌یاند: زۆر گرنگه له نزیكترین كاتدا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت ، چونكه له‌زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی وه‌كو (كشتوكاڵ، وه‌به‌رهێنان ، ته‌ندروستیی ، ئاو ، نه‌وت ، كاره‌با ، ئاسایش ) كیشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ده‌بێت پشتئه‌ستوور به ته‌بایی ناوه‌خۆیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هێزی یاسایی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌تی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.