سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک 267ـەمین پاپای ڤاتیکان کرد.
پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە: “بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاپا ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، (لیۆ چواردەیەم) دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیکی.”