ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی ئایاری 2025 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه و به‌هیوام قوتابیان به قسه‌ی هیچ كه‌س فریو نه‌خۆن.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : لە هه‌رێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 170 هەزار قوتابی هەن کە 740 هەزاریان لە قوتابخانەی گشتی و ئەوانی دیكه لە قوتابخانە ناحکوومیەکانن، 116 هەزار قوتابیش له قۆناغی 12ـى ئامادەیین.
وه‌زیری په‌روه‌رده له میانی قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان راشیگه‌یاند: “داوا لە قوتابیانی ئازیز ده‌كه‌م کە بە هیچ قسەیەک فریو نەخۆن، به تایبەت بە پرسیارەکانی پۆلی 12، چونکە هەموو لاپەڕەی پرسیارەکانیان ناو و کۆدی خۆیانی لەسەرە”.
ئاشكراشی كرد: دوای تاقیکردنەوەکان هەرلە ڕێگەی کۆدی تاقیکردنەوەکانەوە دەتوانن لاپەڕەی خۆیان بە تاقیکردنەوە و ئەنجامەوە ببینن و هەڵەکانیشیان بۆ ڕاستکراوەتەوە.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه : پڕۆگرامی خوێندن بۆ قوناغی 12ی ئاماده‌یی كه‌م ناكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وامی پێویست كراوه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
ئالان حەمە سەعید لەبارەی پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى ئه‌و مامۆستایانەى كه خانه‌نشینكراون له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، رایگه‌یاند: “سیستمی کارگێڕیمان وەها ڕێکخستۆتەوە کەوا شوێنی بەتاڵی مامۆستایانی خانەنشینمان پڕ کردۆتەوە و هەرکاتێکیش دامەزراندن هەبێت، ئێمە لیستی خۆمان ڕادەگەیەنین”.