ئەمڕۆ پێنجشەمە 8.5.2025 لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی د.دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو ناز جلال بەرێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا، و بەرێوەبەری سەنتەر دوای بە کۆتاهاتنی خوولی ڕاهێنان و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان بۆ پزیشکان و کارماندانی تەندروستی لە سەنتەری په‌ره‌پێدانی په‌رستاری مامانی بحرکە، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه 65 بروانامەی ته‌واو كردنی خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتووویی بەسەر بەشداربووان دابه‌شكرا…
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزبایی كردن له به‌شداربوون، ستایشی كاری مرۆیی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندورستی كرد، كه رۆڵی گه‌وره‌و به‌رچاو ده‌بینن له ڕه‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و رزگاركردنی به‌های مرۆڤه‌كان، هاوكات سوپاسی هاوکاریی و هەماهەنگیەکانی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێری كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و شێوازه كاره مرۆییانه كه ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا جێگه‌ی بایه‌خه. پارێزگاری هەولێر، ڕاشیگەیاند، ئەو جۆرە خولانە پێویسته بەردەوامی هه‌بێت، چونكه ئەو بەڕێزانەی بەشداریشیان کردووە، به‌دڵنیاییه‌وه سوودی زۆریان لێی بینیوە.