مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان دەکات

پێنجشەممە، 08-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەنوەر حاجی عوسمان، بریکاری پێشووتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراو قادر حاجی عوسمان-ی برای.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئەنوەر حاجی عوسمان بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەییەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەميی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.