ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر، بڵاوی کردەوه: “لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆدا بۆ تۆمار کردنی تەکسیی مۆدێل نوێ، ئەمڕۆ یەکەم شوفێری تەکسی بەناوی (کارزان جەلال) ئۆتۆمبێلەکەی خۆی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلی هایبرێد.”
ئاماژە بەوە دراوە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوەخۆ لە بەرژەندی شوفێرانی تەکسی و هاووڵاتییان دایە هەروەها ئەم بڕیارە دۆستی ژینگەیە.
ئاشکراشی کردووە: “هەر شوفێرێکی تەکسی، ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی یان هایبرێد ئەوە ڕسوماتی تۆمارکردن و ژینگەی لێ وەر ناگیرێت ، ئەم بڕیارە لە پێناو پاراستنی ژینگە هانی شوفێران دەدات کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد بەکار بهێنن.”