پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز حسێن بن عه‌لى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا به‌ڕێز ئهلفهزاله، بانگهێشتنامه‌يه‌كى به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى قه‌ته‌رى بۆ به‌شداريكردن له كاره‌كانى كۆڕبه‌ندى ده‌وحه‌دا، گهيانده نێچيرڤان بارزانى كه بڕياره ديسه‌مبه‌رى داهاتوو، به چاودێريى جه‌نابى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر به‌ڕێوه بچێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ بانگهێشته‌كه، ئاماده‌يى نيشان دا كه به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه سهركردايهتيى وڵاته‌كه‌ى، به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازيارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.