لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی ناو شار، ( 48 ) پڕۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ لە سێكتەری ڕێگەوبان جێبەجێ دەكرێت، لەوانە دروستكردنی 3 ) ) به‌رزه پرد و تونێلی نوێ لە ( ( 3 جێگەی شه‌قامی 100 مه‌تری.
سەرباری ئەوەی حكومه‌تی فیدراڵی به‌ربه‌ست بۆ به‌ره‌وپێشچوونی گه‌شه‌كردنی هه‌ولێر دروست ده‌كات، بەڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه لە گەیاندنى كار و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆ ئەومەبەستەش ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بۆ جێبەجێکردنى ( 48 ) پڕۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ لە سێكتەری ڕێگەوبان، لەوانە دروستكردنی به‌رزه پرد و تونێل له چوارڕیانی مه‌خموور لە سەر شه‌قامی 100 مه‌تری، كه تێچووەكەی 30 ملیار دینار دەبێت، هەروەها له هه‌مان شه‌قام له نزیك به‌نزینخانه‌ی ئاكار و له چوارڕیانی ڕه‌شكین، به‌رزه پرد و تونێلێكی نوێ دروست ده‌كرێت.
لە هه‌مواری ماسته‌رپلانی شاره‌كه‌ش، کە ئێستا له قۆناغی كۆتایی دایه و به‌م نزیكانه ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی هه‌ولێر په‌سندی ده‌كات، زیادکردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له به‌رچاو گیراوه. لەوچوارچێوەیەشدا دەستکراوە بە دروستكردنی پاڕكی ڕه‌شكین، کە یەکێکە لە گەورەترین پارکەکانی هەولێر به تێچووی 15 ملیار دینار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 120 هه‌زار مه‌تر دووجا زه‌وی له قۆناغی جێبه‌جێكردن دایه، 30 هه‌زار مه‌تری ده‌كرێت به فریز و 11 هه‌زار مه‌تر تارتان بۆ شوێنی وه‌رزش، 15هه‌زار داریش ده‌چێنرێت له‌گه‌ڵ 20 هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر‌و سه‌وزكردنی چوارڕیانی هه‌ولێر بۆ مووسڵ له شه‌قامی 120 مه‌تری له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 205 هه‌زار مه‌تر دووجا به‌تێچووی سێ ملیار و 422 ملیۆن دینار کە لە قۆناغی جێبه‌جێكردن دایه.
ئەوە جگە لەوەى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌پێی پێویست به‌رده‌وام بووه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌رتی 8ی حه‌سارۆكان، كه له ماوه‌ی ڕابردوو توانرا چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی قیڕتاو بكرێن و كۆڵان و شه‌قامه نێوخۆیییهكانی تێكه‌ڵه‌ڕێژ كران، هه‌روه‌ها له به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كه ڕه‌چاوی بارودۆخی هاووڵاتیان كرا و ڕێگه به‌دابه‌ش دووی زه‌وییه‌كان درا، ده‌ستیش كراوه به ڕێكاری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره له‌و گه‌ڕه‌كه، سەرباری گەیاندنی ئاو لە پڕۆژەی فریاگوزارییەوە.