ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
لە شارۆچكەی چۆمان ئەندامانی بۆردی ڕاوێژكاری دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەشەكانی لق، بەرپرس و كارگێڕ و كادیرانی لێژنە ناوچەكان گرنگی دامەزارندنی دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی ڕوون كردەوە
كرمانج عێزەت بەرپرسی لقی 26 گوڵان لەو كۆبوونەوەدا باسی لە گرنگی ئەو كۆبوونەوە و دامەزارندنی دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتیمانی كرد و لەو قۆناغەدا، بۆ گەیاندنی زانیاری بە كادیران ئاشنابوونیان بە مێژووی پڕ سەروەریی پارتیمان .
دوایی دكتور سیروان زەند و، مامۆستا میرزا ابراهیم ئەندامانی بۆردی ڕاوێژكاری دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان بەجیاو بە درێژی باسیان لە مەبەستی كۆبوونەوەكە و چۆنیەتیی دامەزارندنی ئەو دەستەیە و چۆنیەتیی كاركردنیان بۆ ناساندن و، كۆكردنەوە، بە دیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری كار و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەوەی بە ئاسانی كادیران و نەوەی داهاتوو پێی ئاشنا بن .
جێگەی ئاماژەیە دەستەی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ٢٠١٤ بە پێشنیازی ڕێزدار مەسرور بارزانی دامەزراوە، بۆ ناساندن، كۆكردنەوە، بەدیكۆمێنتكردن و بڵاوكردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەریی كار و خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان.
دەستەی ئینسكلۆپیدیا، جگە لە هەوڵدان و كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی سەرەوە، خاوەنی پەرتووكخانە و ئەرشیڤخانەیەكی دەوڵەمەندە، لەوەتەی دامەزراوە ژمارەیەك پەرتووكی بەچاپ گەیاندووە، هەروەها خاوەنی ئەم ماڵپەرەیە (www.partipedia.org) كە لە چەند ستوونێك پێك هاتووە و دەتوانرێت بەرهەم و بڵاوكراوەكانی بە پی دی ئیف لەو ماڵپەڕە بەدەست بهێندرێت.
ناوەندی سەرەكی دەستەی ئینسكلۆپیدیا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ و تۆكمەی لەگەڵ زانكۆكانی كوردستان و ناوەندە ئەكادیمیەكانی كوردستاندا هەیە، خاوەنی پەیجی خۆیەتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك، تێلێگرام و ئینستاگرام.