سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کرد

دوێنێ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی وئارامی و سەقامگیری و بەهێزکردنی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لەنێوان گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەکەدا کرا.