ئەمرۆ سێشەممە 6/5/2025، لە دیوانى قایمقامیەتی قەزای عەنکاوە ، پێشوازیان لە شاندێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەواشنتۆن ،دی سی . کرد، بە ئامادەبوونی (کیمبەرلی مەککۆنێل) جێگری کونسوڵی گشتی (ماتیۆ مایبێری) بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە گشتیەکان، (ئێریک ترێلێنبێرگ) پسپۆڕی خانووبەرە، (کیڤن گلیسۆن) پارێزەر-ڕاوێژکار،(کریستوفر بەهلێدا) یاریدەدەری ئەفسەری ئاسایشی هەرێم و شاندێکی یاوەری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێری پایتەختدا کرد.
له دیدارەکەدا، هەردوولا جەختمان لە هەماهەنگى و هاوکاری و پتەوکردنى پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە. و تیشکمان خستەسەر پلان و کار و بەرنامە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سەنتەرى شارى هەولێر.