سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز، کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.
سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووە، “دڵنیام سەرکردایەتیتان دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکاتەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، فرێدریک مێرز، سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی ئه‌ڵمانیا، دوای بەدەستهێنانی 325 دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، بووە ڕاوێژکاری نوێی وڵاتەکە.