نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فرێدریک مێرز کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕاوێژکاری کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.
سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی فرێدریک مێرز کرد بەبۆنەی بوونی ڕاوێژکاری کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕاوێژکاری کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا و هیوای سەرکەوتنی لەم پێگە نوێیەدا بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا دەڵێت: هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو هاوبەشییە نزیکەی لەگەڵ ئەڵمانیدا هەیەتی و چاوی لە کاری پێکەوەیی زیاترە.