ئەمڕۆ سێشەممە 2025.5.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و بانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ناحییەکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسان، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەرێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکانى دروستكردنى تۆڕی ئاو، ڕێگا، پرد، قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندەكانى ( باغمره شەهاب، پیرڕەش، خەتێ)، کە بە گوژمەى ( 1 ملیار و 700 ملیۆن دینار )، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى سەربە سندوقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر و وەزارەتى پلاندانانى عێراقى دەست بە جێبەجێکردندنیان کراوە، لە گوندى “باغمرەى شەهاب” دوای تەواوبوونی پردی نوێی گوندەکەی کردەوە.
پڕۆژەکان، پێکهاتوون لە :-
– دانانى تۆڕى ئاو و قیڕتاوکردنى ( 9 ) کۆڵان بە درێژى ( 2 هەزار و 300 مەتر ) لەگەڵ ڕەسیف و قەسیس و گۆڕینى پردەى کۆنى ڕێگاى سەرەکى گوندى باغەمرەى شەهاب بە پردێکى شەش چاووە.
– قیڕتاوکردنى ( 2 ) شەقام بە درێژى هەزار مەتر و کۆنکرێتکردنى ( 4 ) کۆڵان بەدرێژى ( 500 مەتر ) و دروستکردنى دیوارى ڕاگر و ئاوبەرى سندووقى چوارچاووە بەدرێژى( 20 مەتر )بۆ گوندى پیڕەش.
– کونکرێتکردنى ( 4 کۆڵان ) بە درێژى ( 1 هەزار و 400 ) مەتر و دروستکردنى قەسیس لە گوندى خەتێ.
پارێزگارى هەولێر، وێراى دەستخۆشى لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و کرێکارانی، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گوندی باغمرەی شەهاب کرد و جەختى لەوەکردەوە، وەکو پارێگاى هەولێر بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و زێتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان، بە شێوەیەکى یەکسان لە دەرەوەى شار و سەنتەرى شار، بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست، ئەوەى لە تواناماندابێت درێغى لێناکرێت.