سەرۆکی حکومەت هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/6، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر بەسەر کردەوە، کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، بەردی بناخەکەی دانا.

سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە، کورتەیەکیان دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان خستەڕوو کە ئاو لە زێی گەورەوە دەگەیەنێتە ناو شاری هەولێر و تا ئێستا زیاتر لە 75% پڕۆژەکە تەواو بووە و یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ئاو لە سەر ئاستی عێراق و کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بۆ چەندین ساڵ چارەسەر دەکات و کوالیتی ئاوەکەش زۆر پاک و خاوێن و لە ئاستێکی بەرزدایە و بڕیارە ئەمساڵ بەر لەکاتی دیاریکراوی خۆی ، پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و سەرپەرشتیار و ئەندازایاران و تەواوی کارمەندان کرد و سوپاسی کردن کە بە شێوەیەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان، کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی شاری